تیروپشکی جامی تۆپی پێی ئاسیا راکێشرا

وەرزش 11/05/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ تیروپشکی یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئاسیای ٢٠٢٣ راکێشرا و هەڵبژاردەی عێراق کەوتووەتە گروپی D، کە هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی عێراق، یابان، ئەندۆنیزیا و ڤێتنام لەخۆدەگرێت.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا تیرۆپشکی یارییەکانی جامی تۆپی پێی ئاسیای ٢٠٢٣ی راکێشا، کە بڕیارە رۆژی ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بەبەشداری ٢٤ هەڵبژاردە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەبچێت.

سەرباری ئەوەی بڕیاربوو ئەم خولەی جامی تۆپی پێی ئاسیا لە وڵاتی چین بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لەوکاتە، یەکێتی تۆپی پێی چین لە میوانداریکردنی جامەکە کشایەوە، بەوەش جامەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک دواخرا و گواسترایەوە بۆ قەتەر.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا