بۆچی پێویستە نەخۆشانی شەکرە سەردانی پزیشکی چاو بکەن؟ پزیشکێکی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە

تەندروستی 15/05/2023

Alternate Text

نەخۆشی شەکرە، بە یەکێک لە نەخۆشییە درێژخایەنە هەرە بەربڵاوەکانی جیهان دادەندرێت و جگە لەو لێکەوتی لەسەر ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا هەیەتی، چەندین لێکەوتی دیکەشی هەیە، لەوانە لاوازکردنی بەرگری جەستە و تێکچوونی سووڕی خوێن، پزیشکێکی پسپۆڕی چاو-یش لێکەوتێکی دیکەی ئەو نەخۆشییە دەخاتەڕوو و دەڵێت، لەبەر چەند هۆکارێک پێویستە بەردەوام نەخۆشانی شەکرە سەردانی پزیشکی چاو بکەن.

د.دیمیتری دیمێنتیڤ، پزیشکی چاو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا دەڵێت:" نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا هەیە بە تایبەتی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەشی لەسەر نەخۆشانی شەکرە کراوە، ئەو نەخۆشییە جگەلەوەی لێکەوتی لەسەر ئاستی ئەنسۆلین هەیە لە خوێندا، ژمارەیەکی زۆر لێکەوتی دیکەشی لەسەر بەشەکانی جەستە هەیە لەنێوانیاندا، چاوەکان، بەشێوەیەک کاتێک کەس تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت، تووشی خوێنبەربوونی خوێن لە پشت تۆڕی چاوەوە دەبێت، لە هەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی دەردانی ئاوی سپی لە چاوەکانەوە، ئەمانەش جگەلەوەی رەنگە ببێتە هۆی لاوازبوونی بینین و کوێربوونی کەسەکە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" وەکو پزیشکانی چاو، ئامۆژگاری نەخۆشانی شەکرە دەکەین، کە بەشێوەیەکی وەرزی سەردانی پزیشکانی چاو بکەن و پشکنین بۆ چاویان بکەن، چونکە لەژمارەیەک حاڵەتی دەگمەندا، کاتێک نەخۆشەکە خەمساردی دەنوێنێت لە سەردانیکردنی پزیشکی چاو، چاوی بەهۆی نەخۆشی شەکرەکەوە ئاوی سپی دەردەدات و رەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین".

بە وتەی پزیشکان، نەخۆشانی شەکرە پێویستە ژەمەکانیان بەشێوەیەک رێکبخەن، کە خاڵی بێت لە شەکر و لەجێگەی ئەوە گرنگی بدەن بە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان، گۆشت و ماسی، هەروەها رۆژانە نزیکەی دوو لیتر ئاو بخۆنەوە و بۆماوەی ٤٠ خولەکیش وەرزش بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا