فیران ئاولیڤیا، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانی
لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە لەنێوان ساڵانی ١٩٥٦ تاکو ١٩٦٩ لەگەڵ یانەی
بەرشەلۆنە یاریکردووە.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەپرسەنامەیەکیدا ئاماژەی
بەوەی کردووە:" فیران ئاولیڤیا لەماوەی یاریکردنیدا لە یانەکە رۆڵێکی بەرچاوی
هەبووە لەبەدەستهێنانی نازناوەکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی بەرشەلۆنە ".
ئاولیڤیا لە ١٩٥٦ تاکو ١٩٦٩ زیاتر لە ٥٠٠ یاری بەشداری
لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کردووە و دوو جار نازناوی خولی ئیسپانی و چوار نازناوی جامی
شای بەدەستهێناوە.