بۆ دووەم رۆژ، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزیووە و لەئێستا یەک بەرمیل نەوت بە کەمتر لە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاو دابەزی، بە شێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٧٤ دۆلار و ٤٠ سەنتی ئەمەریکییە، کە ٠،٦٨٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.
بەدەر لە برێنت، لە هەمان کاتیشدا نەوتی خاوی کێڵگەکانی تەکساس دابەزینی تۆمارکرد، کە ئەم جۆرەیان بۆ ٧٠ دۆلار و ٢٨ سەنتی ئەمەریکی دابەزی.
بە گوێرەی ئاژانسە ئابوورییەکان، هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی یەدەگی ئەمەریکا، کە لە ئێستادا ٣،٦ ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە.