دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەنتەر و قوتابخانەی وەرزشی دەکاتەوە.
دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند:" د.محەمـەد شوکری سەرۆکی دەستـەی وەبـەرھێنـان لەگەڵ ئایدن ئۆستان
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە وڵاتی ئیسپانیا کـۆبـووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لـە دیداری نێوانیاندا باس لە کاری ھاوبەش و
ھەماھـەنگی نـێـوان دەستـەی وەبـەرھـێنان و نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە
وڵاتی ئیسپانیا کرا، بە تایبەت لە هاندانی وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە بە
مەبەستی ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان".
باسیلەوەشکرد:" بڕیارە لە داهاتوودا لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەت
لە وڵاتی ناوبراو ژمارەیەک وەبەرهێنەر لە سێکتەرەکانی تەندروستی و وەرزشی کاری
وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی چەند قوتابخانە و سەنتەری وەرزشی
بە مەبەستی مەشق و راهێنان کە لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە سەرپەرشتی دەکرێن".