"کۆنترین ماچی دەم لەسەردەمی سۆمەرییەکان بووە"

هەمەرەنگ 19/05/2023

Alternate Text

نوسەرێکی کورد باسی لەوەکردووە، پێشتر زانایان وایاندەزانی کۆنترین ئاماژەی ماچ لەکتێبی ڤێدای هندۆسیدایە (پێش 3500 ساڵ)، بەڵام دۆزینەوەی پارچە قوڕێکی سۆمەری کە بە مسماری لەسەری نوسراوە، کۆنترین نیگاری ماچ دەردەخات پێش 4500 ساڵ.

توانا عوسمان، نوسەر و رۆژنامەنووسی کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە:" ماچ بەتایبەتی ماچی دەم کەجۆرێکی سۆزدارانەیە، مێژویەکی ناڕوونی هەیە، هەرچەندە لەناو مەیمونی شەمبەنزی و مەیمونی بۆنۆبۆدا دوای شەڕکردن ماچێکی بچوکی ئاشتبونەوە هەیە، بەڵام ماچی دەم بۆ دەم شتێکی مرۆڤانەیە و پێدەچێت مێژوەکەی زۆر لەوە کۆنتر بێت کە بەڵگەکان تۆماریان کردووە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زانایانی ئەنترۆپۆلۆژی پێیانوایە، ڕیشەی ماچی دەم، دایک دایهێناوە، ئەویش بەمەبەستی خواردن کردن بەدەمی مناڵەوە ".

دەشڵێت:" بەپێی لێکدانەوەکان، دایک خواردنی ڕەق و سەختی لەدەمی خۆیدا مژیوەو جویەتی تاوەکو نەرمبێتەوە و هەر بەدەمیش کردوویەتی بەدەمی مناڵەوە، ئەمەش جۆرێک لەئاسودەیی دروستکردوەو بەهۆرمۆنی دڵخۆشی دۆپامینەوه پەیوەست بووە و دواتریش ئەم کردارە لەگەڵ پیاو دووبارەکراوەتەوە، بەڵام بەبەتاڵی بێ خواردن) ".

ئەو نوسەرە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە:" ماچ شکڵ و شێوەی زۆرە و ماناکانی دەگۆڕێن، ماچی ناوچەوان مانای ئیلتزامی وەرگترتوەو ماچی ڕوومەت خۆشەویستی و ماچی دەم سێکس و ماچی دەستیش ملکەچی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا