مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لەنێوان ملیاردێرەکانی جیهاندا تۆمارکرد، بە زیادکردنی ٤٤ ملیار دۆلار بۆ سەر سەرمایەکەی لەماوەی ئەمساڵدا.
ئاژانسی بلومێرگ بڵاویکردووەتەوە:" مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا توانیویەتی ٤٤ ملیار دۆلار بۆ سەر سەرمایەکی زیادبکات، بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لەنێوان ملیاردێرەکانی جیهاندا تۆمارکردووە و بووەتە خاوەنی خێراترین گەشەی سەرمایە لەماوەی ئەمساڵدا".
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لەئێستادا تەواوی سەروەتەکەی مارک زوکەربێرگ بە ٨٩.٩ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و بەمەش لە ریزبەندی ١٢هەمین دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە.
جێی باسە، لە دوای مارک زوکەربێرگ بۆ زیادکردنی سەرمایەکەی لەماوەی ئەمساڵدا، کۆمپانیای مۆدەی ڤیتۆن مۆیت-ی بێرنارد ئارنۆڵت بە پلەی دووەم و ئیلیۆن ماسک بەڕێوەبەری کۆمپانیانی تێسلا بە پلەی سێیەم دێت.