ئەو بوکەی لە کۆیە هەڵاتبوو دەستگیرکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران دەستگیرکردنی ئەو ژنەی راگەیاند کە چەند رۆژێک پێش ئێستا هەواڵی هەڵاتنی لەدوای مارەبڕینی بڵاوبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئافرەتێک بە ناوی (ح.ک.م) کە دانیشتووی قەزای کۆیەیە، لە رۆژی مارەبڕینی هاوسەرگیریدا خۆی ون کرد و هەڵات، دەستبەجێ دەستگیرانەکەی لە نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی کۆیە سکاڵای لەسەر ونبوونەکەی ناوبراو تۆمارکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەرکەوت کە ئەو ئافرەتە هەڵاتووە بۆ شاری سۆران، دەستبەجێ دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکە، مەفرەزەیەکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناو شاری سۆران توانیان لە کەمترین کاتدا ئافرەتەکە دەستگیربکەن".
باسیلەوەشکرد:" بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران و بەوپێیەی تۆمەتبارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر – نوسینگەی کۆیە، رادەستی نوسینگە لە دەکرێت کە فەرمانی دەستگیرکردنیشی بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان هەبووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا