زانایان عەدەسەیەکی نوێ بۆ گەڕانەوەی توانای بینین بەرهەمدەهێنن

هەمەرەنگ 22/05/2023

Alternate Text

ژمارەیەک زانای زانکۆیەکی روسیا، عەدەسەیەکی نوێ بۆ گەڕانەوەی توانای بینین بۆ ئەو کەسانە بەرهەمدەهێنن، کە لە رووداوێکدا توانای بینینیان لەدەستداوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی زانکۆی پزیشکی سێچێنۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، زانایانی زانکۆکە عەدەسەیەکی نوێیان بەرهەمهێناوە، کە توانای گەڕاندنەوەی توانای بینینی بۆ ئەو کەسانە هەیە لە رووداوێکدا کوێر بوون.

بەپێی وتەی زاناکان، عەدەسەکە لەسەر بنەمای کۆلاجین لە تاقیگەکانی پزیشکی ڤێرتێنەریدا پەرەی پێدراوە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاژەڵانە بەکاردێت، کە بەهۆی رووداوێکەوە توانای بینینیان لەدەستداوە، دەشڵێن، لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەکنەلۆژیاکە بە فەرمی لە یەکەم نەشتەرگەری ئەزموونیدا بۆ کەروێشکێک دادەندرێت و دواتریش بۆ هەریەک لە سەگ و پشیلە و ئاژەڵانەی دیکە دادەندرێت، لە کۆتایشدا تەکنەلۆژیاکە لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە.

تەکنەلۆژیا نوێیەکە، لە ئاستی ئێستایدا بەرێژەی ٪٩٠ لەگەڵ کەشوهەوا و ژینگە توانای خۆگونجاندنی هەبووە و لە چەند تاقیکردنەوەیەکدا توانیویەتی سەرکەوتووبێت، هەوڵیش دەدرێت، لە تاقیگەکاندا پەرەی زیاتری پێبدرێت، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتری تاقیکردنەوەکاندا هەبێت.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا