هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا لە مۆندیالی
خوار تەمەن ٢٠ ساڵ، لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای شکستیان هێنا.
لەمیانەی یارییەکانی قوناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی لاوانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵ
کە لە ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، درەنگانی شەوی رابردوو هەڵبژاردەی لاوانی تۆپی پێی
عێراق بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بەدەستی ئۆرگوای دۆڕا.
گۆڵەکانی ئۆرگوای لە خولەکەکانی ٣٨، ٤٨، ٦٢، و ٩٣ تۆمارکران، لە ئێستاشدا
هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرگوای و ئینگلتەرا لەریزبەندی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیانن،
عێراق و تونسیش ریزبەندی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.