شارەزایەکی بواری کەشناسی : گەرمای هاوینی ئەمساڵ پچڕ پچڕ دەبێت

کوردستان 25/05/2023

Alternate Text

شارەزایەکی بواری کەشناسی، هاوینی ئەمساڵ فێنک دەبێت و گەرمای بەشێوەی پچڕپچڕ تێدادەبێت، دەشڵێت، ئەمساڵ لە مانگی ئەیلولەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی، لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و پێناچێ مانگی (حوزەیران گەرمایەکی ئەوتۆ و بەهێزی تێدا بێت، وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا مانگی داهاتوو بارانمان تێکڕای مانگانە دەچێتە سەرووی نۆرماڵ، لەگەڵ ئەوەشدا مانگی داهاتوو گەرمای کەمی تێدایە بەزۆری کەشی فێنک تێیدا باڵادەست دەبێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەوەی هەیە وەرزی بەهارمان زۆرینەی فێنکیەتی باڵادەستە و گەرمایەکی وای تێدانیە کە بێزارکەر بێ یان شتێکی ئەوتۆ بێت ئەو گەرمیەی لەرابردووشدا هەبوو کەمێک و لەداهاتوشدا کە دەبێت هۆکاری سەرەکی بەرزی رادەی شێیە لەهەواو ژینگەدا، چونکە کاتێک پلەی گەرمی ٢٥ بێت رادەی شێ هەبێت و بەرز بێت لەهەوادا هەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت و هەست بە ٣٠ پلە یان زیاتر دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" پێدەچێت گەرمای ئەمساڵمان زیاتر لەناو وەرزی هاویندا بێت و چەند شەپۆلێکی گەرمای تێدایە، بەڵام جێی مەترسی نابێت هاوینەکەی سەلامەتە، ناو بەناو بارستە هەوای فێنکیش دادەبەزن و دەبن تێیدا، لەوسەریشەوە باران زووتر دەستپێدەکەنەوە".
شاڵاو هیدایەت وتیشی:"تەمەنی وەرزی گەرما و هاوینمان کورت دەبێت وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا بارانیش لەوەرزی هاویندا لەساڵانی پێشتر زیاتر دەبێت و لەوسەریشەوە وەرزی دابارین زووتر لەساڵان دەستپێدەکەنەوە لەناو مانگی ئەیلول".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا