سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند، بەهۆێ شەڕی نێوان دوو
بنەماڵەوە چوار کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ئاماژەی بەوەکردووە:" دوانیوەڕۆی
ئەمڕۆ لە شاری کۆفەی سەر بە پارێزگای نەجەف بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە
نێوان دوو بنەماڵە روویدا، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەردوو بنەماڵەکە کەسوکاری یەکترن و دوای
رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی
داد، بریندارەکانیش بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون ".