باشترین خواردن بۆ نەهێشتنی غازاتی ناوسک

تەندروستی 27/05/2023

Alternate Text

هەڵاوسانی سک یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستییانەی بەهۆی دروستبوونی غازاتی ناوسک روودەدات و دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە، هەندێک خواردنیش هەیە کە کاریگەرییەکانی کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕی "onlymyhealth"ی تایبەت بە بواری تەندروستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی ئاشکراکردووە کە کاریگەرییەکانی غازاتی ناوسک کەمدەکاتەوە، لەوانەش:

-زەنجەفیل
زەنجەفیک پێکهاتەیەکی ناوی جینجیرۆڵ لەخۆدەگرێت کە هاوکار دەبێت بۆ هێوکردنەوەی ماسولکەکانی ریخوڵکەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن.

-نەعنا
خواردنەوەی کوپێک چای نەعناع لە دوای خواردن هەرسکردنی خواردن خێرا دەکات و هەڵاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

-ئەناناس
ئەناناس ئینزیمی برۆمیلینی تێدایە، کە هاوکار دەبێت بۆ هەڵمژینی پرۆتین و هەرسکردن.

-پاپایا
پاپایا میوەکی دەوڵەمەندە بەو ئانزیمانەی هاوکار دەبن بۆ هەرسکردنی خۆراک.

-تەڕەپیاز
هاوکات دەبێت بۆ دەرکردنی غازات لە کۆئەندامی هەرس و هەڵاوسانی و تەشەنوجی گەدە و دڵەکزێ ناهێڵێت.

-خەیار
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئاو و ریشاڵییەکان، خەیار هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسانی سک.

-چای بەیبۆن
چای بایبۆن هێورکردەوەیە بۆ گەدە و هاوکار دەبێت بۆ هەرسکردن و ماددەیەکی دژە هەوکردنە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا