واتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

هەمەرەنگ 28/05/2023

Alternate Text

کۆمپانیای میتا کە خاوەنی ئەپی واتسئاپە، کار بۆ ئەوە دەکات لەمەودوا بەکارهێنەران لەبری تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایل، بتوانن لە رێگەی زیادکردنی ناوی بەکارهێنەرەوە هەژماری تایبەت بە خۆیان بکەنەوە.

ماڵپەڕی "WABetaInfo"ی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژی بڵاویکردووەتەوە:" کۆمپانیای میتا لە هەوڵدایە تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی واتسئاپ زیاد بکات، ئەوەش کردنەوەی هەژماری تایبەتە لەڕێگەی ناوی بەکارهێنەرەوە، واتا چیدیکە بەکارهێنەری پێویستی بە تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایل نابێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئەنجامی زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییەوە لەمەودوا بەکار‌هێنەران دەتوانن ژمارەی مۆبایلیان بە کەسی بەرامبەر نەدەن، بەوشێوەیەش تایبەتمەندییەکانیان پارێزراوتر دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا