پێنووسێکی ئەدۆڵف هیتلەر رێبەری گشتی سوپای نازییەکانی ئەڵمانیا، لە زیادکردنێکی ئاشکرارا دەفرۆشرێت و پێشیندەکرێت نرخەکەی بگاتە ٩٨ هەزار دۆلار.
رۆژنامەی ( ئیندپێندت) بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە لە زیادکردنێکی ئاشکرای (bloomfield auctions)، پێنووسێکی ئەدۆڵف هیتلەر بخرێتە زیادکردنە ئاشکراکەوە، کە لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ١٩٤١ و ٥٢هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی لەلایەن ( ئیڤا براون)ی کچە هاوڕێییەوە بە خەڵات بۆی هاتووە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەو پێنووسە کورتکراوەی ناوی هەریەک لە هیتلەر و ئیڤای بە شێوەکانی ( AH- Eva) لەسەر نەخشێندراوە و دەتواندرێت لە رێگەیەوە زیاتر مێژووی ژیانی ئەو سەرکردەیە ئاشکرابکرێت، مێژووەیەک کە لە چاوی ئەڵمانییەکانی شاردووەتەوە.
پێنووسەکە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن خێزانی کۆکرەوەی کەلوپەلە مێژووەیەکان کڕدراوە و لەوکاتەوە تاکو ئێستا لەناو خێزانەکەدا هەڵگیراوە، وەک ئیندپێندت ئاماژەی پێکردووە.
شارەزایانی کەلوپەلی مێژووی پێشبینی دەکەن، نرخی ئەو پێنووسە بگاتە نزیکەی ٩٨ هەزار دۆلاری ئەمریکی، کە بەرامبەرە بە ٨٠ هەزار جونیەی ئیستەرلینی.
ئیڤا براون ئەو خانمە بوو، لەو کاتەی ئەدۆڵف هیتلەر بووە رێبەری گشتی سوپای نازییەکانی ئەڵمانیا، لەو سەرکردەیە نزیکبوویەوە و لە هەموو قۆناغەکانی سەردەمی حکومڕانیدا لە پشتی مایەوە و دواتریش لە ساڵی ١٩٤٥ چەند کاتژمێرک بەر لەوەی سوپای نازی بڕوخێت هاوسەرگیرییان کرد.