بانکی ناوەندی عێراق کڕینی ٢.٣ تۆن زێڕی دیکەی راگەیاند، بەوەش یەدەگی زێڕی گەیاندە ١٣٢.٧٤ تۆن و لە ریزبەندی ٣٠مین وڵاتانی جیهاندا مایەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" نزیکەی ٢.٣ تۆن زێڕی دیکەیان کڕیوە، بەوەش بە رێژەی ١.٧٩٪ یەدەگی زێڕی زیادکرد و گەیشتە ١٣٢.٧٤ تۆن و لە ریزبەندی ٣٠مین وڵاتانی جیهاندا مایەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کڕینی ئەو بڕە زێڕە بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای ئابووری وڵاتە، کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ بەهێزکردنی ئابوورییەکانیان ئەنجامی دەدەن ".