سەباری ئەوەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٦٧ ملیۆن دۆلار
خستەبازاڕەوە، بەهای دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠
دینارە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥
دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە ٢٠٩ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٥٧
ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقدی بووە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار
مامەڵەی پێوەکراوە.