بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئابوری 31/05/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زیاترە لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٥٠ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، ئەویش بەو هیوایەی کۆنترۆڵی نرخی ئاڵوگۆڕ دۆلار بە دینار بکات و بیگەیەنێتە نرخی فەرمی.

لەو برەی کە بانکی ناوەندی خستوویەتییە روو، ١٨٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری بە حەواڵەیە، هەروەها ٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بە نەختینە خستووەتە بازاڕەکانەوە.

خستنەڕووی ئەو بڕە زۆرەی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینارە و هێشتا نرخەکان لە بەرزیدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا