دوای نزیکەی ٨٠ ساڵ لە هەڵگرتنی، جگەرەیەکی
ویستن چێرچڵی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.
ماڵپەڕی “ITV NEWS”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:” لە نێوان ساڵانی ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٥ وینستن
چێرچڵی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا سەردانی شاری رەباتی پایتەختی مەغریب
دەکات و لەلایەن هیۆ سیۆنهوێر بێرد، باڵیۆزی ئەوکاتی بەریتانیا بۆ ئێوارەخوانێک
بانگهێشت دەکرێت “.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:” لەو ئێوارەخوانەدا
باڵیۆزەکەی بەریتانیا جگەرەیەک پێشکەشی چێرچڵ دەکات و دوای کێشانی نیوەی جگەرەکە
بە باڵیۆزەکەی دەداتەوە، ئەویش پارێزگاری لێدەکات و لە ناو شوشەیەکدا هەڵیدەگرێت “.
ئەو ماڵپەڕە بەریتانییە باسی لەوەشکردووە:”
لەئێستادا نەوەکانی ئەو باڵیۆزە جگەرەکەی ویستن چێرچڵیان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا
داناوە، کە نرخەکەی لە نێوان ٦٠٠ تا ٩٠٠ پاوەنە “.