بۆ دەنگدان لەسەر یاسای بودجە؛ لیژنەی دارایی دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

ئابوری 02/06/2023

Alternate Text

دوای راگرتنی دانیشتنەکانی بۆ نزیکەی هەفتەیەک، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە دوو رۆژی داهاتوودا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی سەعد عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" رۆژی شەممە یاخود یەکشەممە لیژنەی دارایی دەستبەکارەکانی دەکاتەوە، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەشدا دەنگدەدات لەسەر تەواوی ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە".

وتیشی:" لەو کاتەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی هەڵپەسارد، لیژنەکە کۆنەبووەتەوە، ئەگەریش تانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبووایە ئەوا هەفتەی رابردوو پڕۆژە یاسای بودجە تێدەپەڕێندرا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا