ماڵپەڕێکی
تەندروستی ئاشکرایکرد، نۆک بڕێکی زۆری پڕۆتین و کاربۆهەیدرات وریشاڵەکانی تێدایە،
لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی وادەکات کەسەکە هەست بە تێری بکات و خواردنی زیاتر نەخوات،
بەوەش رێگری دەکات لە زیادبوونی کێش.
ماڵپەڕی
"هێڵس لاین"ی تایبەت بە بواری تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە:" هەر
١٠٠ گرامێک لە نۆک بڕی ١٩ گرام پرۆتینی تێدایە، بەشەکەی دیکەشی ریشاڵ و چەوری و
ڤیتامینەکانن ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" خواردنی نۆک دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێری و رێگری دەکات
لەزیادبوونی کێش، بەوەش مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن
کەمدەکاتەوە ".
ئەو ماڵپەڕە
تەندروستییە باسی لەوەشکردووە:" نۆک هاوسەنگی شەکر لە خوێندا رادەگرێت، لەبەر
ئەوەی ئەو ریشاڵەی تێیدایە رێگری دەکات لە هەڵمژینی کاربۆهەیدرات ".