دوای رۆشتنی بنزیما کێ دەبێتە کاپتنی ریاڵ مەدرید؟

وەرزش 04/06/2023

Alternate Text

دوای ئەوەی بنزیما بەفەرمی جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدریدی راگەیاند، بڕیارە ناچۆ فێرناندێز لە شوێنی ئەو ببێتە کاپتنی یانە شاهانەییەکە.

رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە:" لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیدا کاپتنی یانەکە بەگوێرەی زۆری ماوەی مانەوەی یاریزانەکان لە یانەکە دیاریدەکرێت، واتا هەرکەسێکیان کۆنترین یاریزانە یانەکە بێت ئەو دەبێتە کاپتن، بەو پێیەش ناچۆ فێرناندێز کۆنترینە، ئەو دەبێتە کاپتن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سێ جار کاپتنی یانە شاهانەییەکە گۆڕاوە، لە ٢٠٢١ رامۆس کاپتنی دا بە مارسێلۆ، مارسێلۆش ئەو ئەرکەی بە بنزیما بەخشی و ئێستاش دوای نەمانی بنزیما دەبێت فێرناندێز ئەرکی کاپتنی وەربگرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا