پسپۆڕێکی تەندروستی ئاشکرایکرد، پێویستە هەموو کەسێک لە
هەفتەیەکدا دوو تا سێ جار قژی بشوات، لەبەر ئەوەی زۆرشتنی دەبێتە هۆی لەدەستدانی
ماددە چەورییە بەسودەکانی قژ، کە کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی.
ئەمیر خان، پسپۆڕ بواری تەندروستی بە کەناڵی “ITV” رایگەیاندووە:” هەموو کەسێکی ئاسایی نزیکەی ١٠٠ هەزار تاڵە
مووی قژی هەیە، لە رۆژێکدا ٥٠ تا ١٠٠ تاڵە مووی هەڵدەوەرێت و مووی دیکە لە شوێنیان
دروستدەبێتەوە “.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:” هەڵوەرینی ٥٠ تا ١٠٠ تاڵە مووی قژ
لە رۆژێکدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر زیاتر بوو دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت و رەنگە هۆکارەکەی
بوونی گرفتێکی تەندروستی بێت “.
ئەو پزیشکە باسی لەوەشکرد:” نابێت لە رۆژێکدا زیاتر لە
جارێک قژ بشۆردرێت، هەروەها باشتروایە لە هەفتەیەکدا دوو تا سێ جار قژ بشۆردرێت، لەبەر
ئەوەی زۆر شتنی دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆمەڵێک چەوری بەسوود لە قژدا “.