سێ رۆژی ئەم مانگە پشووە

کوردستان 04/06/2023

Alternate Text

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە سێ رۆژی کۆتایی ئەم مانگە لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمیی دەبێت.

بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، رۆژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی ئەم مانگە بەبۆنەی جەژنی قوربان لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هەر بەگوێرەی ئەو رۆژژمێرە، رۆژی ١ی تەمموزی (مانگی حەوت) چوارەمین رۆژی جەژنی قوربانە و بەهەمان شێوە پشووی فەرمییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا