بەهۆی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە یانەکە، یانەی
پاریس سان جێرمان بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی لە ئینستاگرام
کەمیکردووە.
پێگەی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی
لە ئینستاگرام لەماوەی دوو کاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی مێسی بە
فەرمی لە یانەکە، ٢٠٠ هەزار فۆڵۆوەرسی لەدەستدا.
هاوکات کەمبوونەوەی رێژەی فۆڵۆوەرسەکانی یانە
پاریسییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ناوبراو بەردەوامبوو، بەشێوەیەک لە ماوەی ٢٤
کاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی یاریزانەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی پێگەی
پاریسیان ئەنفۆڵۆو کردبوو گەیشتە ٦٠٠ هەزار کەس.
شایەنی باسە هەفتەی رابردوو، کریستۆڤ گالێتی
راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەکی فەرمی رۆیشتنی مێسیی لە یانەکە
راگەیاند.