بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سبەی
باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە شاری ریازی پایتەختی سعودییە دەکرێتەوە.
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" سبەی سێشەممە، باڵیۆزی وڵاتەکەمان
لە ریازی پایتەختی سعودییە دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" جگە لە باڵیۆزخانەکەمان،
لە شاری جددەی سعودییەس کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە لەپێناو
ئاسانکاریکردن بۆ کاروباری حاجییە ئێرانییەکان".
لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ، بە
نێوەندگیری چین ئێران و سعودییە رێککەوتن لەسەرئەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی
نێوانیان دەستپێبکەنەوە، دواتریش وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لە کۆبوونەوەیەکدا
جەختیان لە رێککەوتنی نێوانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتی یەکدی
کردەوە.
حەوت ساڵ پێش ئێستا لە سێدارەدانی ئەبونەمر لەلایەن سعودییەوە کە
کەسایەتییەکی دیاری شیعە مەزهەب بوو، لە ئێران ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و خۆپیشاندانی
هاوڵاتییانی وڵاتەکە دەستپێکرد.
دوای دەستپێکردنی
خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سعودییە لە تاران و
ئەمەش ریازی نیگەران کرد، بەوهۆیەشەوە سەرجەم پەیوەندییەکانی نێوا ئەو دوو وڵاتە
راگیرابوون.