بەرپرسێکی پارتی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزادرا

عێراق 05/06/2023

Alternate Text

بە تۆمەتی گەندەڵی، دادگای رەسافەی بەغدا بەرپرسێکی پارتی کە ئەندامی پێشووی خولی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بووە، سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند:" دادگای رەسافەی بەغدا سزای ١٥ ساڵ زیندانی ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەپاند، کە لەکاتی دەرکردنی سزاکەدا خۆی ئامادەی دانیشتنەکە نەبووە".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تۆمەتەکە پەیوەستە بەوەی کە کاتێک تاوانبارەکە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بووە، لە نێوان تەمموزی ٢٠١٥ بۆ نیسانی ٢٠١٧ مووچەی فەرمانبەرێکی وەرگرتووە، لە کاتێکدا فەرمانبەرەکە مۆڵەتی چوار ساڵی بێ مووچەی وەرگرتووە".

هەروەها هاتووە:" تاوانبارەکە بەپێی بەپێی ماددەی ٣١٥ گەندەڵی لە یاسای سزادانی عێراقی کە خۆی دەبینێتەوە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی، سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە، ئێستاش ئەو تاوانبارە لە یاسا هەڵهاتووە و شوێنەکەی نادیارە".

لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەو ئەندامەی پارتی کە سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە، بەشار ئەحمەد مەحمودە، کە ناسراوە بە بەشار کیکی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا