مایک پێنس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رایگەیاند، لەسەر پارتی کۆمارییەکان خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید دەکات، بەوەش رووبەرووی ترەمپ دەبێتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، مایک پێنس، کە پێشتر جێگری دۆناڵد ترەمپ بوو کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا بوو، بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید بکات، بەوەش رووبەرووی ترەمپی هاوبەشی دەبێتەوە.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە کە بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە دەستیکەوتووە، ناوی مایک پێنس تۆمارکراوە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی.
بەپێی ئاژانسەکانی ئەمەریکا، وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یادی لەدایک بوونی ٦٤ ساڵەیدا هەواڵەکە رابگەیەنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا چوار کانیدی رایانگەیاندووە کە لەسەر پارتی کۆمارییەکان خۆیان کاندید دەکەن، بەو جۆرەش چوار کاندیدی کۆماری رووبەرووی دۆناڵد ترەمپ دەبنەوە، کە خاوەنی پێگەیەکی گەورەی جەماوەرییە.