چوارچێوەی هەماهەنگی: سودانی تانەی لە ماددە زیادکراوەکانی یاسای بودجە نەداوە

عێراق 05/06/2023

Alternate Text

چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق تانەی لەو ماددانە دابێت کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیادکراون.

عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەوی دووشەممە رایگەیاند:" ئەوەی کە باسدەکرێت گوایە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تانەی لە هەموارەکانی پڕۆژەیاسای بودجە دابێت بێ بنەمان و راست نیین، لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سودانی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن هەیە سەبارەت بە ماددە هەموارکراوەکان".

هەروەها وتیشی:" سودانی بە هیچ شێوەیەک تانەی لە ماددە هەموارکراوەکانی پەیوەست بە پشكی هەرێمی کوردستان نەداوە".

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاند:" ماددە هەموارکراوەکان تێدەپەڕێندرێن بەهۆی ئەوەی زۆرینەی سیاسی و پەرلەمانی پشتگیری دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا