رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتییەکەیدا
جەودەت یەڵمازی وەک یاریدەدەری خۆی دیاریکرد، کە کەسێکی بەرەچەڵەک کوردە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا، جەودەت یەڵماز کرایە
یاریدەدەری سەرۆککۆمار، کە بەرەچەڵەک کوردە و خەڵکی پارێزگای چەولیگە لە
باکووری کوردستان.
جەودەت یڵماز ساڵی 1967 لە پارێزگای چەولیگ
لەدایکبووە، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بیلکەنتی ئەنقەرە بەدەستهێناوە، ماوەی پێنج خول پەرلەمانتاری ئاکپارتی بووە و لە 2016 کرایە
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا.