ناوت محەمەدە؟ ئەم بەرگدوورە بەخۆڕایی جلوبەرگەکانت بۆ دەدورێت

هەمەرەنگ 06/06/2023

Alternate Text

لەکەرکوک پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ نزیکەی ٥٠ ساڵە کاری بەرگدووریی دەکات، لە خۆشەویستیشی بۆ پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بڕیاریداوە کە بەبێ بەرامبەر جلوبەرگ بۆ ئەو کەسانە بدورێت کە ناویان محەمەدە.

پیاوەکە ناوی ئیبراهیم ئاغایە و دووکانێکی بچووکی بەگدرووی لە یەکێک لە بازاڕە کۆنەکانی شاری کەرکوک هەیە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ" باسی لەوەکردووە:" ماوەی ١٥ ساڵە بەبێ جیاوازی جلوبەرگ بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەدورێت کە ناویان محەمەدە و سەردانی دەکەن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەری ئیسلام ئەو کارە دەکات و کوڕێکی و دوو نەوەشی بە ناوی محەمەدەوە ناوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا