ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئێران لە سعودییە دەكرێتەوە

جیهان 06/06/2023

Alternate Text

دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، بڕیارە ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئێران لە ریازی پایتەختی سعودییە بکرێتەوە.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە دوو قۆڵییانەی لە چوارچێوەی دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئێران و سعودییە ئەنجامدراون، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئێران لە ریاز و كۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە شاری جددە  دەکرێتەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" كردنەوەی باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەی ئێران لە سعودییە بۆ خزمەتکردنی حاجیانی ئێرانە ".

لە ساڵى 2016 سعودییە كەسایەتییەكى شیعە مەزهەبی لە سێدارەدا، ئەمەش بووە هۆى دروستبوونی ناكۆكى لە نێوان ئێران سعودییە، ئێران باڵوێزخانەكەی لە سعودییە داخست و باڵوێزخانەى سعودییەش لە ئێران داخرا، بەهۆیەوە پەیوەندیی دبلۆماسى لەنێوان هەردوو وڵاتدا پچڕا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا