ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، واژووی ١٠٠
پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی سبەی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ پەسندکردنی
پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجامبدرێت.
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی
بەوەکرد:" وەکو ئەوەی پێشتر بەڵێنماندابوو واژووی پەرلەمانتاران کۆدەکەینەوە
بۆ ئەوەی دانیشتنی پەسەندکردنی بودجە بکرێت، ئێستا زیاتر لە 100 پەرلەمانتار
واژۆیان کردووە بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان رۆژی چوارشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2023
بکرێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بە پێێ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کۆکردنەوەی
٥٠ واژوو بەسە بۆ ئەوەی بتوانرێت دانیشتنێکی پەرلەمان رێکبخرێت، بەڵام تاکو ئێستا
١٠٠ واژوویان کۆکردووەتەوە و ئەمڕۆ رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت ".