حکومەتی نوێی تورکیا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدەدات

جیهان 06/06/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی نوێی تورکیا بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی بڵاویکردەوە:" بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی نوێی تورکیا یەکەمین کۆبوونەوەی بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری ئەنقەڕەی پایتەخت ئەنجامبدات ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرەتا ئەندامانی حکومەت سەردانی گۆڕی مستەفا ئەتاتورک بکەن، دواتر بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێبکەون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا