ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، هێشتا
کارەکانی پڕۆژەیاسای بودجەیان تەواو نەکردووە و تاکو ئێستا نازانن گۆڕانکاری لە
بڕگەکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە کراوە یاخود نا.
مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" دیاریکردنی رۆژی پێنجشەممە بۆ دەنگدان لەسەر
پڕۆژەیاسای بودجە کارێکی سەیرە، لەبەر ئەوەی تاکو ئێستا سەرجەم بەندەکانی
پڕۆژەیاساکە تەواو نەکراون و هەندێکیان یەکلایی نەکراونەتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تاکو ئێستا
نازانیت ئەنجامی گفتوگۆی لایەنەکان بە چی گەیشتووە، نازانین بە تەوافوقی سیاسی
گۆڕانکاری لە بڕگەکانی تایبەت بە هەرێم کراوە یاخود نا ".