یانەی ئیتیحادی سعودی گرێبەستێکی سێ ساڵەی
لەگەڵ کەریم بنزیما واژۆ کرد.
ماڵپەڕی "العربية" بڵاویکردووەتەوە:" یانەی ئیتیحادی
جددەی سعودی بە فەرمی بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستێکی لەگەڵ کەریم بنزینای فەرەنسی و
یاریزانی پێشووی ریال مەدرید واژۆکردووە ".
پێشتر، یانەی ریاڵ مەدرید باسی لەوەکردبوو:" لەگەڵ بنزیمای کاپتنی
یانەکەمان رێککەوتین لەسەر کۆتاییهێنان بەو گرێبەستەی لە نێوانماندا هەبوو، رۆڵ و
یارییەکانی ئەو یاریزانە لە یانەکەمان لەیاد ناکەین ".
بنزیما لە ٢٠٠٩وە لە یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەکات و دوای نەمانی کریستیانۆ
رۆناڵدۆ لەو یانەیە بووە کاپتنی یانە شاهانەییەکە و تاکو ئێستا ٣٥٠ گۆڵی بۆ ئەو
یانە ئیسپانییە تۆمارکردووە.