لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی لە
ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک بە BMCراگەیاند:"
درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەک لە
ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسەی
گیانیلەدەستداوە ناوی سەمەد عارفە و لەدایکبووی ١٩٨٢ە، دەشوترێت ناوبراو کوژراوە،
لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان
لە رووداوەکە دەستپێکردووە".
هاوکات بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، کاتێک تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە
و تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نازانرێت.