ڤاتیکان رایگەیاند، ئەمڕۆ پاپا فرانسیس نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ دەکرێت کە لەرێگەی سڕکردنی گشتییەوە دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، راگەیاندنی ڤاتیکان بڵاوکردەوە:" پاپا فرانسیس کە ئێستا تەمەنی ٨٦ ساڵە، پێشتر و لە ٢٠٢١ نەشتەرگەری قۆڵۆنی بۆ کراوە، هەروەها بەهۆی فتقەوە توشی ئازارێکی زۆر بووە".
باس لەوەش کراوە:" دوێنێ سێشەممەش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و پشکنینی بۆ کراوە، ئەمڕۆش پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت بەهۆی نالەباری دۆخی تەندروستی و بەهۆیەوە چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە:" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نەشتگەرییەکی کراوەی لەژێر سڕکردنی گشتیدا بۆ دەکرێت".