بەرپرسانی حکومەتی نوێی تورکیا سوێندی یاساییان خوارد

جیهان 07/06/2023

Alternate Text

جێگری سەرۆک و وەیزەکانی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندنی یاساییان خوارد.

ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی بڵاویکردەوە:"  ئەمڕۆ جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆککۆمار و وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا سوێندی یاساییان خوارد، لەوانەش هاکان فیدان وەزیری دەرەوە،عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆ، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی، عەبدولقادر ئۆڕاڵ ئۆغڵۆ، فەخرەدین قۆچە وەزیری تەندروستی، محەمەد نوری وەزیری رۆشنبیری وعوسمان ئاشقین وەزیری وەرزش و لاوان ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" رێورەسمی سوێندخواردنە لە بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کاتی تورکیا بەڕێوەچوو ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو رەجەب تەیب ئەرۆغان پێکهاتەی کابینە وەزارییەکەی راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا