سەرباری سوودە زۆرەکەی، بەڵام خواردنی قۆخ زیان بە هەندێک کەس
دەگەیەنێت و نابێت بیخۆن.
مارینا قستنتینۆڤا، پزیشکی هەناوی روسی بە ماڵپەڕی
"گازیتا"ی راگەیاندووە:" ئەو کەسانەی قوڕحەی گەدە، هەوکردنی گەدە و
ریخۆڵەیان هەیە نابێت قۆخ بخۆن و زیانیان پێدەگەیەنێت، هەروەها ئەو کەسانەش کە
نەخۆشییەکانی خودەی دەرەقی و شەکرە و گورچیلە دڵیان هەیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی ئەو نەخۆشییانەیان نییە خواردنی
قۆخ سوودیان پێدەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی کاری ریخۆڵەکان باش دەکات و دەمارەکان بەهێز
دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی دژەئۆکسیدی تێدایە ".
ئەو پزیشکە روونیشیکردووەتەوە:" زۆرخواردنی قۆخ دەبێتە هۆی
ژەهراویبون، باشتروایە لە رۆژێکدا دوو تا سێ دەنک قۆخ بخورێت ".
لەبارەی سودەکانیشی باسی لەوەکرد:" خواردنی ١٠٠ گرام قۆخ لە
رۆژێکدا ٧٠٪ پێداویستی لەش لە پۆتاسیۆم پڕدەکاتەوە ".