لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، "نومان
كورتوڵموش" به سه‌رۆكی خولی ٢٨هەمینی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.
ئاژانسی هەواڵی "ئانادۆڵۆ"ی تورکی بڵاویکردەوە:" لە
گەڕەی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نومان كورتوڵموش په‌رله‌مانتاری
ئەستەنبوڵی ئاك پارتی، به دەنگی ٥٨٢ پەرلەمانتار وەک سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا
هه‌ڵبژێردرا ".
ئەوەشی خستەڕوو:" له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیادا، هیچكام
له کاندیدەکان نه‌یانتوانی ٤٠٠ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن و ببنه سه‌رۆک، بەڵام لە
گەڕی سێیەمدا نومان كورتوڵموش دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەرۆکی پەرلەمانی
بەدەستهێنا ".