ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دەنگدان
لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵ، کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر ٠١:٠٠ی
پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵانی
٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ کۆببێتەوە.
شایەنی باسە پێشتر مستەفا کەرعاوی ئەندامی
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، دیاریکردنی رۆژی پینجشەممە بۆ
دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کارێکی سەیرە، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا سەرجەم
بەندەکانی پرۆژەیاساکە تەواو نەکراون وهەندێکیان یەکلاییی نەکراونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی دارایی عیراق لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باسلەوە دەکەن وەزیری
دارایی عێراق لە رەشنووسی بودجەدا گۆڕانکاری کردووە دوورن لە راستییەوە.
باسیلەوەشکردبوو:" وەزیری دارایی دژی
هەر گۆڕانکارییەکە لە رەشنووسی بودجەدا ئەنجامبدرێت، ئەگەر بەم گۆڕانکارییانەشەوە
بودجە پەسەند بکرێت، ئەوا رەتیدەکەینەوە و تانەی لێدەدەین".