کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، لە کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشةیوەڕۆوە و بۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو دواخرا.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی
عێراق کە بڕیاربوو کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامبدرێت، بۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو
دواخرا".
بڕیاربوو کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی
عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت.