ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە بەرزیدایە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٩٧٣ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
هەروەها، لە کۆی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ، بڕی ١٨٥ ملیۆن و ٩٠ هەزار و ٩٧٣ دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە، ئەمیش لە کاتێکدا هێشتا نرخی دۆلار لە بەرزیدایە.
ئەم بەیانییە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامڵەی پێوەدەکرا.