لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەی بەرپرسێکی تاڵیبان تەقینەوەیەک روویدا

جیهان 08/06/2023

Alternate Text

لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەی بەرپرسێکی تاڵیبان تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەوە ژمارەیەکی لە بەشداربووانی پرسەکە بوونە قوربانی.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە:" لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری فەیزئابادی ناوەندی ویلایەتی بەدخشان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەوەیەک روویدا".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" ئەو مزگەوتەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە پرسەی نسار ئەحمەد ئەحمەدی تێدا بەڕێوەدەچوو کە یەکێکبوو لە بەرپرسەکانی تاڵیبان و چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی راگەیاندبوو، گیانیلەدەستدابوو".
هاوکات موعیزەدین بەرپرسی هەواڵگری تاڵیبان رایگەیاند:" لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک قوربانی هەبووە و یەکێک لەو کەسانەی گیانیلەدەستداوە سەیفوڵا فەرماندەی پێشووی ئەمنی تاڵیبان بوو لە باغلان، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی تەواوی قوربانییەکان نازانرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا