تەندروستی سلێمانی: لە مانگێکدا ٤٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا ٤٩ تەرم لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکارییان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:" لە ریککەوتی ١ تاکو ٣١ی ئایاری رابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ ٤٩ تەرم كراوە، ئەوەش بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ٣٤ تەرمیان لەرەگەزی نێر بوون، ١٥شیان مێ بوون ".

تەندروستی سلێمانی روونیکردەوە:" لەو ٤٩ حاڵەتە ١٥یان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ بوون، سێ حاڵەتی سووتاوی، حاڵەت كەوتنەوەخوارەوە، حاڵەتێک بەهۆی تەزووی کارەبا، یەک حاڵەت خنكان لەئاودا، سێ حاڵەت خۆخنكاندن و ١٦ حاڵەتی دیکەش بەهۆكاری جیاجیا بوون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا