قوباد تاڵەبانی: خالید قشتینی رۆڵی هەبوو لە بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی رۆشنبیری و فیکری عەرەبی

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بەهۆی کۆچی دوایی نووسەر و ناوداری عێراقی خالید قشتینی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێم لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد": بەداخ و نیگەرانییەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نوسەری دیاری عێراقی خالید قشتینیمان پێگەیشت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو خالید قشتینی نووسەر و رۆژنامەنووسی عێراقی دەکەین، کە رۆڵی هەبوو بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی رۆشنبیری و فیکری عەرەبی ".

لە پرسەنامەکەدا ئەوەش هاتووە:" داواکارین لە خودای گەورە لێی خۆشبێت و بەهەشتی بەرینی شاد بکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا