توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکرد، بەهۆی توانەوەی
سەهۆڵبەندی جەمسەری باشوور ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند
دەیەیەکی داهاتوودا هەردوو شاری میامی و ئۆرڵیانز لە ئەمەریکا ژێرئاو بکەون.
هارۆڵد وانڵیس، مامۆستای زانکۆی میامی بە
ماڵپەڕی "فرانس ٢٤"ی وتووە:" لە ماوەی یەک سەدەی رابروودا ئاستی
ئاو لە باشووری فلۆریدا نزیکەی ٦٠ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، بەوەش لە داهاتوودا
هەردوو دوورگەی میامی و رۆژهەڵاتی میامی ژێرئاو دەکەون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" حکومەتی خۆجێی
میامی لەپلانیدایە ئاستی بەندەر و باڵەخانە و خانووەکان بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەی
رێگری بکات لە ژێرئاوکەوتنیان ".
رونیشیکردەوە:" لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥
تاکو ٢٢ لە نزیک میامی ئاستی ئاوی دەریا پێنج سانتیمەتر بەرزبووەتەوە ".