قوباد تاڵەبانی: ناکۆکییەکان پێگەی هەرێمیان لەبەغدا لاواز کردووە

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رایگەیاند پێویستە هەماهەنگی هەبێت تا بتوانرێت لە ماوەیەکی نزیکدا و بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت.

قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ئەو پەیامەی پێگەیاند:" نیگەرانم لە بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان، بەوپێیەی کاریگەری خراپی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دروست کردووە و پێگەی هەرێمی کوردستانیشی لە بەغدا لاواز کردوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستە بە گفتوگۆ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن ".

لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەش وتی:" هیواخوازم یاساکە بە جۆرێک پەسند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقدا بێت ".

قوباد تاڵەنانی داواشیکرد پەرلەمانتارانی عێراق لەکاتی دەنگدان بە پڕۆژە یاساکە بەرژەوەندییەکانی هەموو هاوڵاتییانی عێراق لەبەرچاو بگرن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکخراوەکان و هیوای خواست باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ لەمەودوا زیاتر و لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئەو رێکخراوانە بکات و زیاتر هاوکاربێت لە گەشەپێدانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا