سەرۆکایەتی هەرێم: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق لە گفتوگۆداین

کوردستان 08/06/2023

Alternate Text

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، کۆمیسیۆنی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" شاندێکمان بۆ پرسی هەڵبژاردن سەردانی بەغدای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ".

ئەوەشی خستەڕوو:" سەرۆکایەتیی هەرێم سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە گفتوگۆی بەردەوام دەبین لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئەوەی رۆژێک بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا